رێژەی لە سێدارەدانی مێردمنداڵان لە ئێران بەرز دەبێتەوە
دوو کەسایەتیی ناوداری ئێرانی لە دوو نامەی جیادا بۆ بەرپرسانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان کردووە کۆماری ئیسلامی ئێران کۆتایی بە لە سێدارەدانی مێردمنداڵان بهێنێت.
K24 – ههولێر:
دوو کەسایەتیی ناوداری ئێرانی لە دوو نامەی جیادا بۆ بەرپرسانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان کردووە کۆماری ئیسلامی ئێران کۆتایی بە لە سێدارەدانی مێردمنداڵان بهێنێت.
عەبدولکەریم لاهیجی، سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ و شیرین عيبادی، پاریزەر و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، لە دوو نامەی كراوهدا بە ئاماژە کردن بە ئەگەر لە سێدارەدانی مێردمنداڵێک بە ناوی عەلی رەزا تاجیکی، نیگەرانیی خۆیان لە زۆر بوونی ژمارەی لەسێدارەدانی مێردمنداڵان لە ئێران دەربڕیوە و داوایان کردووە نەتەوەیەکگرتووەکان بەرامبەر بەو پرسە بێدەنگ نەبێت.
عەلی رەزا تاجیکی لە تەمەنی 15 ساڵیدا بە تاوانی هاوڕهگهزبازى و كوشتن، دەستبەسەر کراوه و بڕیار وابوو یەکشەممی رابردوو لە سێدارە بدرێت، بەڵام سزاکەی بە شێوەیەکی کاتی راگیراوە.