ريفراندۆم نه زۆرى تێده‌چێت و نه زۆرى پێده‌چێت
محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود:
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێرى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان، محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى باسى رۆژدا، ئێواره‌ى 19ى ئايار/ مايۆى 2016، له باره‌ى ژماره‌يه‌ك پرسى گرنگى رۆژه‌وه بۆچوونى خۆى خسته‌ڕوو، ريگه‌ياند، له ئارامييدا هيچ ميلهتێك نه‌بووه‌ته ده‌وڵه‌ت.
له باره‌ى ده‌وڵه‌تى كوردى و سه‌ربه‌خۆيى كوردستانه‌وه گوتى: زۆر له‌و وڵاتانه‌ى بوونه‌ته ده‌وڵه‌ت مواسه‌فاتى دهوڵهتييان نه‌بووه، كه‌چى ده‌وڵه‌تن و ئه‌وه پرسياره كورد له مێژووى 2716 ساڵى رابردوودا له دواى مادده‌كانه‌وه بۆچى ده‌وڵه‌تى نه‌بووه و سبه‌ى چى رووده‌دات و پێويسته كورد چى بكات.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌م قۆناغه قۆناغێكى زێرينه و زۆر گرنگه كورد ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ى له كيس نه‌چێت و هه‌موو لايه‌ك به‌يه‌كه‌وه كۆببينهوهو به يه‌كگرتوويى بڕيار له باره‌ى چاره‌نووسى خۆمانه‌وه بده‌ين.
محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حمود جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه‌س سه‌ربه‌خۆيى له‌سه‌ر سينييهكى زێڕين پێشكه‌شى كورد ناكات، ئه‌وه ئه‌مرى واقيع درووستيده‌كات و ده‌بێت ئێمه خۆمان ئه‌و ئه‌مرى واقيعه درووستبكه‌ين.
سكرتێرى حزبى سۆسياليست باسى له‌وه‌شكرد، ئه‌و كاته‌ى به‌ره‌ى كوردستانى درووستكرا، وڵاتانى ناوچه‌كه ئاماده نه‌بوون دانى پێدا بنێن و لايه‌ن لايه‌ن له‌گه‌ڵ حزبه‌كان كۆده‌بوونه‌وه. به‌ڵام كاتێك به‌ره‌ى كوردستانى بڕيارى هه‌ڵبژاردنى دا و په‌رله‌مانى كوردستان دامه‌زرا، ئه‌مجاره‌يان به ناوى به‌ره‌ى كوردستانييهوه بانگهێشتيان ده‌كردن و وه‌ك به‌ره‌ى كوردستانى مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كردن، كه‌واته ده‌بێت كورد خۆى بڕيار بدات له باره‌ى چاره‌نووسييه‌وه و واز له كێشه‌ى لابه‌لا و ناوخۆيى بهێنن و هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه يه‌كده‌نگ بن.
نه زۆرى تێده‌چێت و نه زۆرى پێده‌چێت
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى وڵاتان، محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود گوتى: تا ئێستا هيچ وڵاتێك به ره‌سمى نه‌يوتووه دژتان ده‌وه‌ستمه‌وه و ئه‌مريكا و بريتانيا وتوويانه خۆتان چيتان پێ باشه بيكه‌ن، ئه‌وه‌ش ماناى وايه دواتر ناكه‌ونه دژايهتى و مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: راگه‌ياندنى ده‌وڵه‌ت و ئه‌نجامدانى ريفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆيى نه زۆرى تێده‌چێت و نه زۆرى پێ ده‌چێت به رۆژێك جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر ئێمه ئيراده‌مان هه‌بێت.
سكرتێرى حزبى سۆسياليست سه‌رسوڕمانى خۆى سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى هه‌ندێك لايه‌ن له‌و باره‌يه‌وه ده‌ربڕى و گوتى: ده‌بێت حزبى سياسى ده‌ستپێشخه‌رى هه‌بێت و موغامه‌ره بكات، به‌ڵام ئێمه ده‌بينين له هه‌رێمى كوردستان خه‌ڵك داواى ده‌وڵه‌ت ده‌كات و نايانه‌وێت چيديكه ببه‌سترێنه‌وه به عێراقه‌وه، كه‌چى هه‌ندێك لايه‌ن له دواى خه‌ڵكه‌وه‌ن و هێشتا نه‌گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و بڕياره‌ى خه‌ڵك ده‌يه‌وێت.