لە دەڤەری برادۆست (تی ئێن تی) بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقییەوە
K24 – سۆران
ئەمڕۆ لە دەڤەری برادۆست (تی ئێن تی) بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقییەوە و شوفێرەكە بریندارە و بۆ چارەسەر رەوانەی ھەولێر كراوە.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان بە کوردستان24ی راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 5:30 خولەک لە شوێنێک كە پێی دەگوترێت (کوچی هاجەرێ) TNT بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقیوەتەوە و شوفێرەکەی بەسەختی برینداربوو".
روونیكردەوە: "ئەو كەسەی برینداربووە بە ناوی( فەیسەڵ جەميل ئەحمەد ) تەمەن 30 ساڵە و دانیشتووی گوندی سۆریایی سەر بە ناحیەی بجیلە و خێزاندارە. بە ئامانجی كۆکردنی گژوگیای بەهاری چووەتە ئەو شوێنە".
بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان راشیگەیاند: "شوفێرەکە دوای چارەسەری سەرەتایی رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی لەهەولێر کرا".