جەنەڕاڵێكی ئیسرائیلی وردەكاری نوێ لە بارەی وێرانكردنی وێستگەی "ئەتۆمی عێراق" ئاشكرا دەكات

بەر لە 40 ساڵ 8 فڕۆكەی ئیسرائیلی لە جۆری "ئێف16" فڕین و بە سەر دەریایی سووردا رۆیشتن و سنووری ئوردن و سعوودیەیان بڕی و توانیان بۆردومانی وێستگەی ئەتۆمی عێراق لە "ئۆزیراك" بكەن

ئاڵا و فڕۆكەی ئیسرائیلی
ئاڵا و فڕۆكەی ئیسرائیلی

K24 – ھەولێر:

جەنەڕاڵێكی پێشوویی سەربازی ئیسرائیلی ھەندێك وردەكاری دیكەی لەسەر وێرانكردنی "دامه‌زراوه‌ی ئەتۆمی عێراق" لە ساڵی 1981 ئاشكراكرد.

تۆڕی ھەواڵی "سی ئێن بی سی"ی ئەمەریكایی دوێنێ شەممە گفتۆگۆیەكی لەگەڵ جەنەڕاڵ عامۆس یادلین ئەنجامدا و تێیدا جەختیكردەوە لەوەی، ئەو یەكێك بووە لەو فڕۆكەوانانەی  بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنی "ئۆپرا"دا كردووە لە حوزەیرانی ساڵی 1981، كاتێك 8 فڕۆكەی ئیسرائیلی لە جۆری "ئێف-16" بۆمبەكانی خۆیان گرتە وێستگەی ئەتۆمی عێراق لە "ئۆزیراك".

عامۆس یادلین، سەرۆكی پێشووی دەزگای ھەواڵگری سەربازی ئیسرائیل "ئەمان" رایگەیاند، بە ئامانجگرتنی دەزگای ئەتۆمی عێراقی ئاسانتربوو چونكە لە یەك شوێن بوو، بەبەراود لەگەڵ دەزگا ئەتۆمییەكانی ئەمڕۆی ئێرانی، كە پەرتن و لە یەك شوێن نین.

تویت

جەنەڕاڵ یادلین، كە ئێستا سەرۆكی ناوەندی لێكۆڵینەوەكانی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیلە، گوتی: "بەر لە 40 ساڵ 8 فڕۆكە ئیسرائیلی لە جۆری "ئێف16" فڕین و بە سەر دەریایی سووردا رۆیشتن و سنووری ئوردن و سعوودیەیان بڕی و توانیان بۆردومانی وێستگەی ئەتۆمی عێراق لە "ئۆزیراك" بكەن دوای چەند رۆژێك لە درووستكردنی وێستگەكە".

ئیسرائیل ناوی ئەو كردەوە سەربازییەی كردە "كردەوەی ئۆپرا" یەكێك لە فڕۆكەوانەكانی ئەنجامدەری ئەو كردەوەیەش، جەنەڕال "عامۆس یادلین" بووە.

وێستگەكانی ئۆزیراك یان وێستگەكانی تەممووز، بە ھاریكاری فەرەنسا دامەزرا بە گوێرەی رێككەوتنێك لە نێوان سەدام حوسێن (كە ئەو كات جێگری سەرۆك كۆمار بوو) و جاك شیراك، سەرۆكی ئەو كاتی حكومەتی فەرەنسا.

ئەو وێستگە ئەتۆمییە لە بۆردومانێكی ئاسمانی لە 7ی حوزەیرانی 1981 وێران كرا و كردەوە سەربازییەكەش ناونرا "كردەوەی ئۆپرا".

سەرچاوە: "سپۆتنیك نیوز"