گومان له هۆكاری مردنی جێگری فهرماندهی فهیلهقی قودس دهكرێت
K24 – ھەولێر:
محەمەد مەھدی ھیمەت، كوڕی محەمەد ئیبراھیم ھیمەت (فەرماندەی پاسدارانی ئێرانی، كە لە شەڕی عێراقدا كوژراوه)، گوتی: "محەمەد حجازی، جێگری فەرماندەی پاسداران لە ئەنجامی نۆرەی دڵ نەمردووە".
ھیمەت لە تویتێكدا لەسەر پێگەی تویتەر گوتی: "سەركردەم بەو سەربازەوە سەرەخۆشیت لێدەكەم، ئەو لە رێی قوربانی تۆدا رۆیشت و منیش بەھەمان شێوە قوربانی تۆ دەبم".
رۆژنامەنووسی ئێرانی بەرھەڵستكار، بەھنام قلی پوور، وەك وەڵامێكی تویتەرەكەی محەمەد ھیمەت كە ناوی عەمید حیجازیی بە "شەھید" بردبوو، وای بۆ دەچێت لەوانەیە لە سووریا یان لە عێراق كوژرا بێت، گوتیشی: "دەبێت چاوهڕێ بكەین".
ھەروەھا ئێرانییەكان ھاشتاگی "شەھید محەمەد حجازی"یان بەكارھێنا، ئەمەش سیفەتێكە دەخرێتە سەر ئەو كەسانەی تیرۆر دەكرێن یان دەكوژرێن لە ڕووبەڕووبوونەوەكانی سەربازیدا لەگەڵ نهیارانی ئێراندا.
فەرماندەی ئەركانی ئێرانی، محەمەد باقری لە راگەیاندراوێكدا عەمید حجازیی بە شەھید وەسفكرد، بەڵام رابەری ئێرانی، عەلی خامەنەیی لە رایگەیاندراوی سەرخۆشیكردنیدا حجازیی بە شەھید وەسف نەكرد.
سەركردەی پاسداران، حوسێن لامی گوتی: "شەھید محەمەد حیجازی بە تاسەوە گەیشتەوە سەركردە و چەكدارە شەھیدەكانی قۆناغەكانی قورسی جیھاد و بەرگری و بەڵێنی خۆی لەگەڵ خودا جێبەجێكرد".
سەلامی گوتیشی: حیجازی رۆڵی ھەبوو "لە بەھێزكردنی ھێزی سەربازی حزبوڵڵا و دۆڕاندنی ئیسرئیل لەسەر دەستی حزب لە لوبنان".
ھەروەھا گوتی: "بیستوومە ئیسرائیلییەكان دڵخۆشن بە مردنی (حیجازی)، پێتان دەڵێم: ئەو دڵخۆشییەتان كاتییە و قڕ دەكرێن و لەناودەبرێن".
حیجازی دوای شۆڕشی ئێرانی 1979 چەندین پۆستی وەرگرتووە، بۆ ماوەی 10 ساڵ فەرماندەی ھێزەكانی بەسیج بووە، ھەروەھا لە ساڵی 2007 لە لایەن رابەری باڵای ئێران، عەلی خامەنەییەوە لە پۆستی سەرۆك ئەركانی ھاوبەش لە سوپای پاسداران دامەزرا.
لە 2008 بووە جێگری فەرماندەی پاسداران و فەرماندەی لیوای تۆڵەی خودا لە تاران و لە تەك جەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی، سەركردەی پێشووی فەرماندەی قودس، بوو لە میانی گەشتەكانی بۆ سووریا.
سەرچاوە: RT