عێراق بوونی هێزی ئەمەریکا لە بنکەی ئاسمانی بەلەد رەتدەکاتەوە
"جێگەی سەرسوڕمانە بۆچی بۆردومان دەکرێت".

K24 - ھەولێر
گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رەتیدەکاتەوە هیچ سەربازێکی ئەمەریکا لە بنکەی ئاسمانی بەلەد هەبێت.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رەتیکردەوە هیچ سەربازێکی ئەمەریکا لە بنکەی ئاسمانی بەلەد هەبێت و گوتی "جێگەی سەرسوڕمانە بۆچی بۆردومان دەکرێت".
یەحیا رەسوڵ گوتیشی "ئەو بودجەیەی بۆ وەزارەتی بەرگری تەرخان کراوە، بەشی پڕچەککردنی سوپا ناکات و پێویستیمان بە مووشەکی پێشکەوتوو هەیە".
لەلایەكی دیكە و پەیوەست بە دۆخی ئەمنیی و سەربازیی عێراق، تەحسین خەفاجی گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، وەڵامی توندییان بۆ بە ئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکان دەبێت.