ئەمریکا باڵیۆزی خۆی لە عێراق دەگۆڕێت

باڵیۆزی كوێت بۆ جێگرتنه‌وه‌ی دیاریكراوه‌

K24 - هه‌ولێر:

باراک ئۆباما، سەۆکی ئەمریکا، باڵیۆزی ئەمریکای لە کوێت پێشنیاز کردووە بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە عێراق ده‌ستبه‌كار بێت.

ئۆباما، دۆگلاس سیلیمان، کاندید کردووە كه‌ چەند ساڵێکە باڵیۆزی ئەمریکایە لە کوێت، بۆ جێگرتنەوەی ستیوارت جۆنز، باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لەبەغدا و ئێستا پێشنیازەکەی ئۆباما، پێویستی بە پەسەندکردنی کۆنگرێس و ئەنجوومەنی پیرانی ئەمه‌ریکایە.

دۆگلاس سیلیمان لە ساڵی ٢٠١٤وە باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە کوێت و پێشووتریش جێگری باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە بەغدا.

لەساڵی 2008 بۆ 2011 جێگری باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە ئەنقەرە.

ستیوارت جۆنز لە سێپتێمبەری 2014وە باڵیۆزی ئەمریکایە لە عێراق.