بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسی تیرۆر مه‌سرور بارزانی پشتیوانی ته‌واوی ئێمه‌ی هه‌یه
ڤینسیۆم گیوم پۆپۆ
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ كونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و پته‌وتركردنی پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ئه‌وروپای تاوتوێ كرد.
له‌و باره‌یه‌وه، ڤینسیۆ گیولیامی پۆپۆ، به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" پشتیوانی یه‌كێتی ئه‌وروپای بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دانووستانی هه‌ولێر و به‌غدا دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، پێویسته سه‌رجه‌م دۆسییه‌كان له رێی دانووستانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌و به‌رپرسه نیگه‌رانیشی بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی رێككه‌وتنی شنگال ده‌ربڕی و دووپاتیكرده‌وه، بوونی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی رێگرن له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه، كه شه‌ش مانگ به‌سه‌ر واژووكردنیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
ده‌قی گفتوگۆی بێژه‌ری ژووری هه‌واڵ "كوڤان عیزه‌ت" له‌گه‌ڵ ڤینسیۆ گیولیام پۆپۆ، به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان:
پرسیار: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی چیتان كرد؟
وه‌ڵام: خه‌ڵكی كوردستان ره‌مه‌زانتان پیرۆز بێت. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چوار بابه‌تمان باس كرد، یه‌كه‌میان ره‌وشی ئه‌منی و ئاسایشی ناوچه‌كه، دووه‌میان پرسی مافی مرۆڤ و سێیه‌میان باسی ئابووری و وه‌به‌رهێنانمان كرد و چواره‌میش باسمان له هاوكارییه مرۆییه‌كان كرد و كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر و نیوێكی خایاند و زۆر پێزانینمان هه‌یه بۆ پێشوازی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران.
پرسیار: ئێوه ئاماده‌ن له‌و بوارانه‌ی باستان كرد هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ ئێمه هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له چه‌ندین بابه‌تی جیاوازدا. له‌وانه ئێمه چه‌ندین پڕۆژه‌ی ئابووری و په‌روه‌رده‌یی و خوێندنی باڵا و له باره‌ی كه‌مپی ئاواره و په‌نابه‌رانه‌وه هه‌یه و له زۆر رووه‌وه ده‌توانین هاوكار بین و پشتیوانیشمان دووپاتكردووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها پشتیوانیمان بۆ دیالۆگی هه‌ولێر و به‌غدا دووپاتكردووه‌ته‌وه.
پرسیار: چه‌ندین جاره هێرش ده‌كرێته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان، ئێوه چۆن هاوكار ده‌بن له پاراستنی ئاسمانی هه‌ولێر؟
وه‌ڵام: ئه‌و هێرشانه‌مان ئیدانه كردووه و به هیچ كوێیه‌ك ناگه‌ن. هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی لێره‌ن بۆ هاوكاری هه‌رێم. پێم وانییه ئه‌م هێرشانه هیچ ئه‌نجامێكیان لێ بكه‌وێته‌وه. حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقمان هانداوه ئه‌وانه‌ی ئه‌و هێرشانه له خۆ ده‌گرن، رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
پرسیار: ئێوه چی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسمانی هه‌رێم و هه‌ولێر به تایبه‌تی دژی ئه‌و هێرشانه بپارێزن؟
وه‌ڵام: بۆ پاراستنی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ناوبردنی تیرۆریزم بۆ ئێمه گرنگه. ده‌بێت هه‌ولێر و به‌غدا به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن. بۆ ئێمه گرنگه ئه‌و پرسه. هیچ كامیان به ته‌نیا ناتوانن ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسمان له‌و بابه‌ته كرد و پێشمان وت، پشتیوانی ته‌واوی ئێمه‌ی هه‌یه. نوێنه‌ری وڵاتانی ئه‌وروپا له‌وێ بووین.
پرسیار: له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆتان كردووه، ئه‌و گرووپانه‌ی په‌لاماری كوردستان ده‌ده‌ن، رێگریان لێ بكرێت؟
وه‌ڵام: ئه‌وه‌ی من له هه‌رێم كردوومه، هاوڕێكانم له به‌غدا كردوویانه. ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌ولێر و به‌غدا له یه‌كتر نزیك بنه‌وه و به‌یه‌كه‌وه كار بۆ داهاتووی ئه‌م وڵاته بكه‌ن.
پرسیار: له باره‌ی رێككه‌وتنی شنگاله‌وه كه تا ئێستا شه‌ش مانگ تێپه‌ڕیوه و جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئێوه چۆن هاوكار ده‌بن بۆ جێبه‌جێكردنی؟
وه‌ڵام: رێككه‌وتنه‌كه گرنگه. هه‌نگاوێكه بۆ بنیاتنانی متمانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا. پێم خۆشه هه‌ولێر و به‌غدا مادده‌ی 140یش جێبه‌جێ بكه‌ن. راسته تا ئێستا رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین و هانیان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكه‌ن. ناتوانین فشاریان لێ بكه‌ین، به‌ڵام هانیان ده‌ده‌ین. ده‌مانه‌وێت ره‌وشی ئه‌منی باش بێت و ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه و قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه له شنگال و ته‌واوی ناوچه‌كان ده‌ست پێ بكات. ده‌مانه‌وێت ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت. ئه‌مه بابه‌تێكی سیاسی نییه به ته‌نیا، به‌ڵكو بنه‌مایه‌كه بۆ درووستكردنی متمانه.
پرسیار: بۆچی جێبه‌جێ نه‌كراوه؟
وه‌ڵام: جێبه‌جێ نه‌كراوه، چونكه په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی له‌وێ ماون، رێككه‌وتنه‌كه باس له هێزێكی نوێ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و هێزه له‌وێ نییه. هیچ لایه‌ك تاوانبار ناكه‌ین به جێبه‌جێ نه‌كردنی رێككه‌وتنه‌كه و ئه‌وه ئیشی ئێمه نییه، به‌ڵام هانیان ده‌ده‌ین ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكه‌ن.
پرسیار: تا چه‌ند فشار ده‌كه‌ن ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت و ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان؟
وه‌ڵام: هه‌وڵه‌كانی ئێمه دوو دیوی هه‌یه، ئێمه پاره‌یه‌كی زۆرمان خه‌رج كردووه بۆ ئه‌وانه‌ی له كه‌مپه‌كان ده‌ژین. خۆراك و ده‌رمانی زۆرمان بۆ دابین كردوون، ئامانج ئه‌وه بووه، خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆیان، به‌ڵام ناتوانین فشار بكه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه. ده‌بێت به ئاره‌زوومه‌ندانه بێت و دۆخه‌كه ئارام بكرێته‌وه و ئاسایش دابین بكرێت و ئه‌وه‌ش به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدایه ره‌وشێك بێننه ئاراوه خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه. زۆر نیگه‌رانم له‌وه‌ی ئێزدییه‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه. سه‌رۆك وه‌زیران به منی وت، جارێكی دیكه خه‌ڵك له شنگاله‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌مپه‌كان، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی خواستی ئێمه‌یه و ناشتوانین فشار بخه‌ینه سه‌ر خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان و ئه‌م بابه‌ته پێویستی به هه‌ماهه‌نگی هه‌ولێر و به‌غدا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه.
پرسیار: چه‌ند پرسێكی دیكه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به چاره‌سه‌ر نه‌كراوی ماونه‌ته‌وه، ئێوه له‌و رووه‌وه چ رۆڵێك ده‌گێڕن؟
وه‌ڵام: یه‌كێتی ئه‌وروپا ناتوانێت هیچ شتێك سه‌ربه‌خۆ بكات. ته‌نیا ده‌توانین هاوكاریان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی گفتۆگۆ بكه‌ن، به ئامانجی دابینكردنی داهاتوویه‌كی باش بۆ ئه‌م وڵاته. ئاسایش و سه‌قامگیری ئاوه‌دانی و وه‌به‌رهێنان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. ده‌مانه‌وێت ئاستی ژیانی خه‌ڵك باش بكرێت. به تایبه‌تی له كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان. به گفتوگۆ و دانووستان ده‌توانرێت داهاتوویه‌كی باش بۆ خه‌ڵكه‌كه درووست بكرێت. پاره‌یه‌كی زۆریشمان خه‌رج كردووه، ده‌توانین زیاتریش خه‌رج بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه باشتر بێت.
پرسیار: سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند، 10 مانگه به‌غدا هیچ پاره‌یه‌كی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه، له یاسای بودجه‌دا پشكی هه‌رێم دیاریكراوه، ئێوه ده‌توانن چی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی عێراق پابه‌ندی یاساكه بێت؟
وه‌ڵام: هه‌وڵماندا رێككه‌وتنه‌كه بكرێت. هه‌موو كات له هه‌ولێر و به‌غدا باسی بودجه‌مان كردووه. ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌رچوو، گرنگ بوو. پشكی هه‌رێم و به‌غدا دیاریكراوه. ئه‌مه هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بوو. ده‌بێت بزانین ئایا رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت. بۆ هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌گه‌ر بودجه په‌سند بكرێت، كه پێنج شه‌ش ساڵه بودجه‌ی نییه و یه‌كه‌مجاره بودجه ده‌چێته په‌رله‌مان، له‌و هه‌وڵه‌دا زۆر پشتیوانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانین.
پرسیار: له هه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ری عێراقدا چ رۆڵێك ده‌گێڕن؟
وه‌ڵام: پشتیوانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كه‌ین. 5.51 ملیۆن یۆرۆمان ته‌رخانكردووه بۆ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق. 18.6 ملیۆن دۆلارمان ته‌رخانكردووه بۆ كۆمیسیۆن كه له رێگه‌ی ی‌و ئێن دی پییه‌وه پێی ده‌به‌خشرێت. ئه‌مه پشتیوانی ئێمه‌یه بۆ پرۆسه‌كه.
وه‌رگێڕانی راسته‌وخۆ: نه‌ریمان هه‌ورامی