يهكێتى ئهوروپا: چاوهڕێى گۆڕانكارى گهوره له توركيا ناكهين
بەرپرسی سیاسەتەکانی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند کە چاوەڕێ ناکات، ھیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە سیاسەتەکانی تورکیا رووبدەن، لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئەمدوایەی پڕۆسەی سیاسی و حکومەتی نوێی تورکیا.
K24 – ههولێر:
بەرپرسی سیاسەتەکانی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند کە چاوەڕێ ناکات، ھیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە سیاسەتەکانی تورکیا رووبدەن، لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ئەمدوایەی پڕۆسەی سیاسی و حکومەتی نوێی تورکیا.
فێدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوروپا چاوەڕێ ناکات ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەر سیاسەتەکانی ئەنقەرە بێت لەگەڵ رۆیشتنی ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆک وەزیرانی تورکیا و کاندیدکردنی بن عهلى یڵدرم وەکو کاندیدی پارتی دادوگەشەپێدان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەکەپە، کە ئەو کاندیدکردنەش راستەوخۆ دەیکاتە سەرۆک وەزیرانی داھاتووی تورکیا.
مۆگرینی گوتى: "ئێمە مامەڵە لەگەڵ تاکە کەسێک ناکەین، بەڵکو ئێمە مامەڵە لەگەڵ دەوڵەت دەکەین، بۆیە چاوەڕێ دەکەم کەسی داھاتووش کە دەبێتە سەرۆک وەزیرانی تورکیا، رێز لە رێککەوتنامەکەی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپا بگرێت، تایبەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی پەنابەران لە ئەوروپا".