بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌رمای هاوین گۆڕ هه‌ڵده‌كه‌نن
پله‌ی گه‌رمی گه‌یشتبووه 44 پله
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی شه‌پۆلێكی گه‌رما، هاوینی رابردوو، 1300 كه‌س له كاراچی پاكستان گیانییان له‌ده‌ستدا، له ئێستادا به‌رپرسانی ئه‌و شاره بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌رمای هاوین، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كی پێشوه‌خته، گۆڕ هه‌ڵده‌كه‌نن و نه‌خۆشخانه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن.
هاوینی 2015 به‌هۆی شه‌پۆلێكی گه‌رما له شاره‌كه‌دا، كه دانیشتوانه‌كه‌ی 20 ملیۆن كه‌س ده‌بێت، نه‌خۆشخانه و ته‌نانه‌ت گۆڕستانه‌كانیش پڕ ببوون و به به‌رنه‌ده‌كه‌وتن، زۆرینه‌ی قوربانییانیش ئالووده‌بووانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان، كرێكاران و به ساڵاچووانبوون.
ئه‌م ژماره‌ی زۆره‌ی قوربانییانی گه‌رماكه له كاتێكدایه، پله‌ی گه‌رمی گه‌یشتووه‌ته 44 پله، كه له ساڵی 1980ه‌وه به به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی داده‌نرێت، به گشتی كه‌شوهه‌وای ئاسایی كاراچی و پله‌ی گه‌رمی له‌و شاره‌دا ته‌نها 37 پله ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده نووسینگه‌ی چاودێری كه‌شوهه‌وای پاكستان، پێشبینی گۆڕانكاری كتوپڕی هه‌وا و دووباره بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی ساڵی 2015 ناكات، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و شاره، خۆیان بۆ ره‌وشی له‌و جۆره ئاماده ده‌كه‌ن.
ئاسيف حه‌یده‌ر شا، شاره‌داری كاراچی گوتی: "ره‌وشه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵ ده‌رناچێت وه‌كو ساڵی پار، نزیكه‌ی 60 نه‌خۆشخانه ئاماده‌كراون بۆ پێشوازیكردن، كه جێگای 1850 نه‌خۆش ده‌بێته‌وه".
ئاسیف راشیگه‌یاند، كه نزیكه‌ی 900 بنكه‌ی به‌هاناوه چوون بۆ پێدانی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی له كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ئاماده‌كراون و بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه دووچاری وشكبوون ده‌بنه‌وه.
هۆكاری مردنی ئه‌و رێژه زۆره‌ی هاووڵاتییانیش، ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ كه‌می وزه‌ی كاره‌با، كه‌می پرۆژه ئاو و هه‌ژاری و نه‌داری هاووڵاتییان، بۆ كڕینی ئامێره كاره‌باییه فێنككه‌ره‌وه‌كان.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز