سێ مووشەک لە فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتنە خوارەوە
سێ مووشەک لە فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتنە خوارەوە
K24- هەولێر:
سێ مووشەک لە فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتنە خوارەوە و ئامانجەکەش بنکەیەکی هێزەکانی ئەمەریکا بووە.
شانەی راگەیاندی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، هەشت مووشەک ئاراستەی بەغدا کراون، پێنجیان ئاراستەی فڕۆکەخانە کراون، بەڵام سیانیان گەیشتوونەتە ناو فڕۆکەخانەکە.
ئاشکرایکردووە، یەکێک لە مووشەکاکان نزیک لە ناوەندی زیندانی ناوچەی کەرخ، یەکێکی دیکەیان لە نزیک ئەکادیمیای دژە تیرۆر و یەکێکی دیکەیان لە نزیک فەوجی فریاکەوتنی خێرا کەوتوونەتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
لای خۆیەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بڵاویکردەوە، ئاگاداری رووداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەکەن.