50 پەرلەمانتاری عێراق تووشی كۆرۆنا بوون
11 پەرلەمانتار رەوشی تەندرووستیان ناجێگیرە و ھەناسەی دەستكرد بەكاردێنن
K24 – ھەولێر:
كهناڵه عێراقییهكان ئەمڕۆ ھەینی بڵاویانكردووە، بەدەیان لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوونە و ھەندێكیان رەوشی تەندرووستیان ناجێگیرە.
به گوێرهی زانیارییه میدیاییهكان، ئەو ئەندام پەرلەمانانەی تووشی پەتای كۆرۆنا بوونە ژمارەیان 50 پەرلەمانتارە لە كۆی 329 ئەندام پەرلەمان و تووشبوونیشیان لە نێوان سووك و ناوەندە.
ئهوهش خراوهتهڕوو، 11 پەرلەمانتار رەوشی تەندرووستیان ناجێگیرە و ھەناسەی دەستكرد بەكاردێنن.
ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی عێراق، كە تاكو ئێستا بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 5 كەس، كە ھەریهك له غەیدا كەمبش، حوسێن ئهلزوھێری، ئارام ناجی باڵهتەیی و عەدنان ئەلئەسەدی بوون.