راگه‌یه‌ندراوێك له سه‌دره‌وه
"ره‌فتاره‌كانتان له هی سه‌دام و قه‌زافی ده‌چێت"
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدای پایته‌ختی عێراق بڵاوكرده‌وه.
سه‌د له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ره‌فتاره‌كانی حكوومه‌تی به ره‌فتاره‌كانی سه‌دام و قه‌زافی شوبهاند و داواشیكرد، خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد بكرێت.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌دردا هاتووه: "ده‌ستێك به ته‌قینه‌وه و ده‌ستێك به گوللـه‌بارانكردن و گازی فرمێسكرژێنه‌وه، ئارامبگرن ئه‌ی میلله‌ت، شۆڕشه ئاشتیخوازه‌كه‌تان سه‌رده‌كه‌وێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هه‌ڵوێستی گه‌ل و وه‌ستانه‌وه‌یان له دژی گه‌نده‌ڵی، هاوارێكی "گه‌وره‌یه" به رووی سته‌مكاران و گه‌نده‌ڵاندا.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، سه‌در هیوای چاكبوونه‌وه بۆ خۆپیشانده‌ره برینداره‌كان ده‌خوازێت و توندوتیژییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانیش ئیدانه‌كرد.