بارى نائاسایی و قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆ له به‌غدا راگه‌یه‌ندرا
K24 - به‌غدا:
به‌هۆی خۆپیشاندانی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆی به‌غدا و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆ راگه‌یه‌ندرا.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له به‌غدا، تا ئێستا به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، 3 كه‌س كوژران و80 كه‌س بریندارن.
هاوكات له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانیشه‌وه، ته‌قه به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ده‌كرێت و به گازی فرمسێكرژێن, هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ن.
