به وێنه.. خۆپیشانده‌رانی به‌غدا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر به گوللـه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان برینداربوون
K24 - به‌غدا:
دوای نیوه‌ڕۆكی ئه‌مڕۆ، خۆپیشاندان له به‌غدا ده‌ستیپێكرده‌وه و ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ران له ده‌روازه‌ی "تشریع" خۆیان گه‌یاندووه‌ته ناوچه‌ی سه‌وز.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له به‌غدا، تا ئێستا به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، 3 كه‌س كوژران و 80 كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماڵپه‌ڕی "مدار" چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆپیشانده‌رانی له‌ناو نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانیشه‌وه، ته‌قه به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ده‌كرێت و به گازی فرمسێكرژێن, هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ده‌ده‌ن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)