نوێنه‌ران لیژنه‌یه‌كی بۆ لێكۆڵینه‌وه له سووتانی ئیبن خه‌تیب پێكهێنا
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رووداوی سووتانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب پێكهێنا.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رووداوی سووتانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب پێكهێنا.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، لیژنه‌ی ته‌ندرووستی و ژینگه بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه كۆبوونه‌ته‌وه و بڕیار دراوه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه بكات و له هۆكاری ئه‌و رووداوه بكۆڵێته‌وه.
بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاساییدا پرسی سووتانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه تاوتوێ بكه‌ن.
هاوكات سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی لیژنه‌یه‌كی بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه پێكهێناوه و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ته‌ندرووستی و ئیداری به‌غدای رووبه‌ڕووی لێكۆڵینه‌وه كردووه‌ته‌وه.
نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له به‌غدای پایته‌خت سووتا و له ئاكامیدا 82 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 110 كه‌سیش بریندار بوون.