رووسیا لیستی وڵاتانی نادۆست درووست ده‌كات
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له ریزی ئه‌و وڵاتانه نییه، كه رووسیا چاوه‌ڕوانی دۆستایه‌تیان لێ ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له ریزی ئه‌و وڵاتانه نییه، كه رووسیا چاوه‌ڕوانی دۆستایه‌تیان لێ ده‌كات.
زاخارۆڤا گوتیشی: ئه‌و وڵاتانه‌ی له ریزی وڵاتانی نادۆستی رووسیان، چیدیكه به گوێره‌ی فه‌رمانێكی سه‌رۆكی وڵات ڤلادیمێر پوتن بۆیان نییه هاووڵاتی رووس له كونسوڵخانه و نێرده دیپلۆماتییه‌كانیان دابمه‌زرێنن.
هه‌روه‌ها گوتی: هێشتا ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه ده‌ستنیشان نه‌كراوون، كه ده‌چنه خانه‌ی نادۆستیی رووسیا، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا له سه‌روویانه‌وه‌یه.