ئه‌مه‌ریكا: ئاماده‌ین هاوكاری پێشكه‌ش به عێراق بكه‌ین
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ته‌ندرووستی رووبه‌ڕووی لێكۆڵینه‌وه ده‌كاته‌وه و كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكاش پێشنیازی كرد، بڕێك هاوكاری پێشكه‌ش به عێراق بكات.
K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای ته‌ندرووستی رووبه‌ڕووی لێكۆڵینه‌وه ده‌كاته‌وه و كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكاش پێشنیازی كرد، بڕێك هاوكاری پێشكه‌ش به عێراق بكات.
به هۆی سووتانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیبی به‌غداوه، 82 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و 110 هاووڵاتی دیكه بریندار بوون.
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، جیك سۆلیڤان له به‌یاننامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی و په‌ژاره‌ی ئیداره‌ی واشنتنی بۆ ئه‌و رووداوه ده‌ربڕی.
گوتیشی: ئێمه به‌رده‌وامین له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان و پێشنیازمان كردووه هاوكاریان بكه‌ین و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لدا و په‌یوه‌ندی ستراتیژی نێوانیان ئاماده‌ین هاوكاریان بكه‌ین.
دوای رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حه‌سه‌ن ته‌میمی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی له پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه.