ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به كشانه‌وه له ئه‌فغانستان كرد
فه‌رمانده‌ی هێزه بیانییه‌كان له ئه‌فغانستان، جه‌نه‌راڵی ئه‌مه‌ریكایی، سكۆت میله‌ر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیپێكرد.
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی هێزه بیانییه‌كان له ئه‌فغانستان، جه‌نه‌راڵی ئه‌مه‌ریكایی، سكۆت میله‌ر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته ده‌ستیپێكرد.
میله‌ر گوتی: به بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، چیدیكه شه‌ڕی درێژخایه‌نی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان له پێشینه‌ی كاره‌كانی ئیداره‌ی كۆشكی سپی نییه و كۆتایی به‌و شه‌ڕه دێت.
پێشتر، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكردبوو، تا 11ی ئه‌یلوولی داهاتوو، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ بیسته‌م ساڵیادی هێرشی سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، سوپای ئه‌مه‌ریكا خاكی ئه‌فغانستان به‌جێ ده‌هێڵێت.
جه‌نه‌راڵه ئه‌مه‌ریكاییه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دوای كشانه‌وه‌ی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان، به‌شێكی به‌رچاو له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سوپای بیانییه‌كان له‌سه‌ر خاكی ئه‌فغانستان به‌جێ ده‌هێڵن بۆ هێزه‌كانی سوپای حكومه‌تی كابووڵ.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
وه‌رگێڕان: ئ.ڕ