ئه‌نقه‌ره: ئۆپراسیۆنه‌كانمان له عێراق به گوێره‌ی پلانی داڕێژراو به‌ڕێوه‌ده‌چن
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، هه‌ردوو ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی "برووسكه" و "تریشقه" له "باكووری عێراق" به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه بۆیان داڕێژراوه و ئامانج لێیان وێرانكردنی مۆڵگه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانه.
K24 – هه‌ولێر:

له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌ته‌كه، رایگه‌یاند، سوپای توركیا له ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: هێزه‌كانمان چوونه‌ته ناو چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی "تیرۆریستان" و هێزی ئاسمانی ژماره‌یه‌ك ئامانجیان به وردی بۆردومان كردووه و بۆردومانه‌كه‌یان به درێژایی شه‌و به‌رده‌وام بووه.
توركیا شه‌وی هه‌ینی رابردوو، دوو ئۆپراسیۆنی دیكه‌ی سه‌ربازی له دژی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK)، به به‌شداری هێزی ئاسمانی ده‌ستپێكرد له ناوچه‌كانی چیای "مه‌تینا" و "ئاڤا شین"بۆردومانی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانی كرد.