ئەندۆنیسیا مردنی تەواوی ستافی ژێردەیاییەكەی راگەیاند كە 53 كەس بوون

ئۆكسجینی ستافە 53 كەسییەكە، دوێنێ شەممە تەواو بووە و ئاشكرایان كردبوو، كە ھیچ ئۆمێدێك نییە بۆ دۆزینەوەی ھیچ رزگاربوویەك

K24 – هەولێر:

ئەمڕۆ یەكشەممە، دەزگاكانی راگەیاندنی ناوخۆیی ئەندۆنیسیا لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەیان گواستووەتەوە، تەواوی ستافی ئەو كەشتییە ژێردەریاییەی ون ببوو و ژمارەیان 53 كەس بوو، مردوون.

بەپێی دەزگا راگەیاندنەكانی ناوخۆیی، فەرماندەی ھێزە چەكدارەكان، چاچانتۆ گوتی: "گشت ستافی ژێردەریاییەكە كەی ئاڕ ئای ناگالا-402" گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئەو وێنانەی دەستكەوتوون، چەند پارچەیەكی ژێردەریاییەكە دۆزرانەتەوە لەگەڵ جلوبەرگی خۆ رزگاكردنی تایبەت بە ستافەكە "كە ئاشكرا دەكات ژێر دەریایەكە نوقم بووە و تەواوی ستافەكەشی مردوون".

بەرپرسان ئەندۆنیسیا جەختیانكردبووە، ئۆكسجینی ستافە 53 كەسییەكە، دوێنێ شەممە تەواو بووە و ئاشكرایان كردبوو، كە ھیچ ئۆمێدێك نییە بۆ دۆزینەوەی ھیچ رزگاربوویەك.

ئاماژە دەكرێت لە ناو كوژراوان سەركردەی گەلە كەشتییە ژێردەریاییەكانی ئەندۆنیسیا، ھاری سیتیاوان ھەیە.

ئەو كەشتییە ژێر دەریاییەی ئەندۆنیسیا لە كاتی بەشداریكردنی لە راھێناندا لە بەرامبەر دوورگە بالی ون ببوو، بەپێی فەرماندەی دەریاوانی ئەندۆنیسیا رایگەیاندووە، "رووپێوەكە ئاشكرایكردووە، ژێردەریاییەكە لە قوڵایی 850 مەتر بووە، ئەمەش زۆر لە رێژەی رزگاربوون زیاتره‌ كە 500 مەترە".

تێمەكانی گەڕان بە دوای ئەو ژێرده‌ریاییە، كەشتی ئوسترالی، ئەمەریكایی، سنگافۆری و مالیزیایی لە خۆ دەگرت، ئەمە جگە لەو كەشتییانە لە ئەندەۆنیسیا ھەبوون.

سەرچاوە: "سپۆتنیك"