له‌گه‌ڵ مێسی و هاوڕێكانی یاریی ناكات

هه‌واڵێكی ناخۆشی پێده‌گات


جیراردۆ مارتینیۆ، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا، لیستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ یارییه‌كانی كۆپا ئه‌مێریكا ئاشكرا كرد.
راهێنه‌ره‌كه‌ی تانگۆ له‌ كۆی 23 یاریزان، كه‌ بۆ یارییه‌كانی كۆپا ئه‌مێریكای ئاماده‌كردووه‌، ناوی كارلۆس تێڤێزی تێدانیه‌، ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی یانه‌كانی
مان یونایتد و مان سیتی، بێبه‌ش ده‌بێت له‌ یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تێڤێز له‌گه‌ڵ یانه‌ی بۆكا جۆنیۆرز باشترین ئاستی پێشكه‌شكردووه‌، ئێستاش یانه‌كه‌ی له‌ یاریی پێشكۆتایی جامی لێبه‌رتادۆریسه‌، به‌ڵام مارتینیۆی راهێنه‌ر،
ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی له‌ پێكهاته‌كه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه‌.

Fly Erbil Advertisment