رووسیا چاودێری جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ست له قامشلۆ دەکات
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له ئاسمانی شاری قامشلۆ چاودێری جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
ئاگربه‌ست له قامیشلۆ به‌رده‌وامه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له ئاسمانه‌وه چاودێری جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌سته‌كه ده‌كه‌ن.
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له ئاسمانی شاری قامشلۆ چاودێری جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی ئاگربه‌ست به‌رده‌وامه، به‌ڵام تا ئێستا دانوستانه‌كان بێ ئه‌نجام بوونە.
شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر و هێزه‌كانی به‌رگری نیشتمانی سه‌ر به حكومه‌تی سووریا، چه‌ندین قوربانیی لێكهوتهوه و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكیش بۆ سه‌نته‌ری شار ئاواره‌بوون.