لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی "ئیبن خه‌تیب" ده‌كه‌ن
به‌شیر حه‌داد: دوای ته‌واوبوونی كاری لیژنه‌كه، راپۆرتێكی تایبه‌ت ئاماده ده‌كرێت و له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌خرێته‌ڕوو
K24 - به‌غدا:
به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان24ی راگه‌یاند، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی "ئیبن خه‌تیب"، سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كردووه و له كۆتاییشدا راپۆرتێك ئاماده ده‌كه‌ن.
لیژنه‌كه به سه‌رپه‌رشتی و چاودێری "به‌شیر حه‌داد"، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه، له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ناوخۆ، داد، پلاندانان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه و سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ، چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ئێستا له لێكۆڵینه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی نه‌خۆشخانه‌ی "ئیبن خه‌تیب"، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه راستی رووداوه‌كه.
به‌شیر حه‌داد بۆ كوردستان24 راشیگه‌یاند، دوای ته‌واوبوونی كاری لیژنه‌كه، راپۆرتێكی تایبه‌ت ئاماده ده‌كرێت و له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌خرێته‌ڕوو.
شەوی شەممەی رابردوو (24ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی ئۆکسجینەوە، ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەی "ئیبن خەتیب"ی تایبەت بە کۆرۆنا لە بەغدا کەوتەوە، بەگوێرەی دوایین ئامار، (82) کەس گیانیان لەدەستدا و (110) کەسیش برینداربوون، بەوبۆنەوە حکومەتی عێراقیش (3) رۆژ ماتەمینی راگەیاند.
Aa