ئەوروپا دەرگا بۆ گەشتیاران دەکاتەوە

ئەو کەسانەی گەشت دەکەن دەبێ بە ڤاکسینی کۆرۆنا کوترابن

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

ئەوروپا دەرگا بۆ ئەو گەشتیارانە دەکاتەوە کە ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکا، ئۆرسۆلا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، هەر 27 وڵاتەکەی سەر بە یەکێتی ئەوروپا، دەرگا بۆ ئەو گەشتیارە ئەمەریکییانە دەکەنەوە کە ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرگایان بە رووی گەشتیاران داخستووە.

لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی هەواڵێکی دیکەی رۆژنامەکە، نزیکەی 5 ملیۆن ئەمەریکی، کوتانی دووەمی پێکوتەی کۆرۆنایان پشتگوێ خستووە.