زێدان: پێكه‌نینم به‌و قسانه دێت

زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له دژی چێڵسی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌وڵده‌ده‌ن كۆنترۆڵی یاریگه بكه‌ن، ده‌شڵێت: تۆنی كرووس ئاماده‌یه، به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی به‌شداریكردنی فێرلاندی مێندی دیار نییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 26 نیسانی 2021، زینه‌دین زێدان به‌شداریی پرێس كۆنفرانسێكی كرد و به‌مشێوه‌یه وه‌ڵامی میدیاكانی دایه‌وه.
ـ پێكه‌نینم به‌و كه‌سانه دێت كه گوایه ئێمه وه‌رزی داهاتوو به‌شداریی له چامپیۆنزلیگ ناكه‌ین و له لایه‌ن فیفاوه سڕ ده‌كرێین.
ـ ئێستا ته‌نیا بیر له یارییه قورسه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌كه‌مه‌وه، چونكه ئه‌وه گرینگ‌ترین یارییه بۆ ئێمه، ده‌مانه‌وێت ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین.
ـ یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر چێڵسی زه‌حمه‌ت ده‌بێت، چونكه قۆناخی پێشكۆتاییه و هه‌ستیاره، تیپی ركابهریشمان زۆر به‌هێزه، به‌تایبه‌تی له ڕووی به‌رگری و هێرشبردنه‌وه ده‌بێت زۆر ئاگاداری خۆمان بین.
ـ نامه‌وێت باسی ناوبژیوانان بكه‌م، ئه‌وان له نیو یاریگه كاری خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له ئێستاوه خۆمان به ناوبژیوان سه‌رقاڵ بكه‌ین و وابیر بكه‌ینه‌وه ناوبژیوان زوڵمان لێ ده‌كات، كارێكی هه‌ڵه ده‌كه‌ین، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موو شتێك له‌بیر بكه‌ین و یارییه‌كی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ین.
ـ فلۆرێنتینۆ پێرێز ده‌زانێت من هه‌ست به‌چی ده‌كه‌م، ئه‌و ناخ و دڵی من ده‌خوێنێته‌وه، هه‌موومان لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بكه‌ین، له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان پێرێز و یوێفا وه‌ڵامی هیچ رۆژنامه‌نووسێك ناده‌مه‌وه، چونكه من لێره‌م بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر چێڵسی نه‌ك بۆ بابه‌تی دیكه.
ـ ریال مه‌درید هێشتا له دوو پاڵه‌وانێتی ركابه‌ری ده‌كات له چامپیۆنزلیگ و لالیگا، تا كۆتایی ده‌جه‌نگین هه‌ر چه‌نده له‌م وه‌رزه تووشی به‌ربه‌ست و زه‌حمه‌تییه‌كی زۆر هاتووین، به‌ڵام ده‌بێت خۆمان بۆ هه‌موو دۆخێك بگونجێنین.
ـ به ئاستی میلیتاو زۆر دڵخۆشم ئه‌و هه‌موو كارێك له نێو یاریگه ده‌كات، هازاردیش یاریزانێكی نایابه و هیچ قسه‌یه‌ك هه‌ڵناگرێت كه ئه‌و له باشترینه‌كانی جیهانه، هه‌روه‌ها له یاریی رابردوو ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، گرینگ‌ترین شت بۆ من ئه‌وه‌یه ئه‌و ئازاری نه‌بێت.
ـ تۆنی كرووس له‌گه‌ڵمان ده‌بێت و بۆ یارییه‌كه ئاماده‌یه، به‌ڵام مێندی هێشتا له پێكانه‌كه‌ی چاكنه‌بووه‌ته‌وه و ئازاری هه‌ر ماوه.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، له یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ له یاریگه‌ی ئالفرێدۆ دی ستێفانۆ ریال مه‌درید میوانداریی چێڵسی بكات.