عێراق و كه‌نه‌دا پرسی شنگال و كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كانیان تاوتوێ كرد
قاسم ئه‌عره‌جی: پێویسته هێزه بیانییه‌كان به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌كی دیاریكراو و به‌رێككه‌وتن له عێراق بكشێنه‌وه

K24- هه‌ولێر:
قاسم ئه‌عره‌جی، راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌كی كاتیی دیاریكراو بێت، كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌عره‌جی له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئۆلریك شانون، باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق هاتوون و گوتی: "كه‌نه‌دا ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه و پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه په‌یوه‌ندی به‌و وڵاته‌شه‌وه هه‌یه و ده‌بێت كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له عێراق به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌كی كاتی ئه‌نجام بدرێت، كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابێت".
هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له ئه‌عره‌جی و شانون دوایین گۆڕانكارییه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد و جه‌خت له‌سه‌ر كاركردن به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر دۆخی شنگال و به‌شداریكردنی كه‌نه‌دا له پرۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌و شاره به گرنگ زانرا.
تاوتوێكردنی دۆخی كه‌مپی هۆل له رۆژئاوای كوردستان و دوا پیشهاته‌كانی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و باڵیۆزی كه‌نه‌دا بوو له به‌غدا.
سه‌رچاوه: میدیا عێراقییه‌كان
H.B