هاووڵاتیانی گەڕەکی تەی لە قامشلو گەڕانەوە ماڵەکانیان

دوێنی هێزەکانی ئاسایش لە رۆژئاوای کوردستان داوای لە هاووڵاتیانی ئەو گەڕەکە کردبوو، بگەڕێنەوە سەر ماڵەکانیان و دۆخەکە ئارام بووەتەوە

پیاوێكی ھێزەكانی ئاسایش
پیاوێكی ھێزەكانی ئاسایش

K24 – ھەولێر:

دوای راگەیاندنی ئاگربەست هاووڵاتیانی گەڕەکی تەی لە قامشلو گەڕانەوە ماڵەکانیان

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هاووڵاتیانی گەڕەکی تەی جارێکی دیکە گەڕانەوە ماڵەکانیان. ئەوەش دوای ئەوەی چەکدارانی بەرگری نیشتمانی وەدەرنران و لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر کۆنترۆڵ کرایەوە.

ئەمە لە کاتێکدا دوێنی هێزەکانی ئاسایش لە رۆژئاوای کوردستان داوای لە هاووڵاتیانی ئەو گەڕەکە کردبوو، بگەڕێنەوە سەر ماڵەکانیان و دۆخەکە ئارام بووەتەوە.