یه‌كێتی ئه‌وروپا: دانووستانی ڤیه‌ننا بۆ پرسی ناووكی ده‌ستپێده‌كاته‌وه
پرۆسه‌كه ئه‌مجاره له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری سیاسی له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئینریكی مورا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه پرۆسه‌ی دانووستانی ڤیه‌ننا بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی رێككه‌وتنی ناووكی كۆماری ئیسلامی ئێران و (4+1) ده‌ستپێبكاته‌وه.
پرۆسه‌كه ئه‌مجاره له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری سیاسی له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئینریكی مورا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاندووه، یه‌كێتییه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت له گفتوگۆكانی بۆ ئه‌وه‌ی باس له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێككه‌وتنی ناووكی بكرێت و ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌ش بكرێت رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆی و به ته‌واوی له لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه جێبه‌جێ بكرێت.
پێشتر سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی رایگه‌یاندبوو، تاران له پێگه‌ی هێزه‌وه دانووستانی تایبه‌ت به پرسی ناووكی ده‌كات و له پرۆسه‌ی دانووستانی ڤیهنناشدا پێشكه‌وتن به‌دیهاتووه.
رووحانی ئاشكراشیكرد، هه‌موو لایه‌نه‌كان داوایان كردووه، ئه‌مه‌ریكا ئه‌و سزایانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، كه به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێرانی‌دا سه‌پاندووه.