ئێران سزای زیندانیكردنی یهك ساڵی بهسهر نازەنین زاغەری هاووڵاتی بەریتانیدا سهپاند
ڕیاری یەک ساڵ زیندانی و 12 مانگ قەدەغەی دەرچوون لە وڵاتی بەسەردا سەپێندراوە

K24 – ھەولێر:
لە ساڵی 2016ەوە نازەنین زاغەری، هاووڵاتی بەریتانی و بە رەگەز ئێرانی لە كۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەرسەرە بە تۆمەتی دژایەتیکردنی سیستمی حوكمڕانی و لە كۆتاییشدا سزای زیندانیكردنی بهسهردا سهپێندرا.
پاریزەرەکەی نازهنین گوتی: بڕیاری یەك ساڵ زیندانیكردن و 12 مانگ قەدەغەی دەرچوون لە وڵاتی ئێران بەسەردا سەپێندراوە.
نازەنین زاغەری تەمەن 42 ساڵ دوای تەواوکردنی 5 ساڵ بەندی بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ رووخاندنی رژێمی ئێران، مانگی رابردوو جارێکی دیکە درایە دادگا و بە تۆمەتی دژایەتیکردنی سیستمی حوكمڕانی سزای ساڵێکی دیکە زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاش گوتی: کاری جدی دەکەین بۆ پاراستنی سەلامەتی و رزگارکردنی نازەنین زاغەری.