وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌یشته هه‌ولێر
له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌ردانێك له رێی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه، گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
له فڕۆكه‌خانه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له له‌لایه‌ن "قوباد تاڵه‌بانی"، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و "رێبه‌ر ئه‌حمه‌د"، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌فین دزه‌یی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه پێشوازی لێكرا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، دوێنێ دووشه‌ممه (26ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2021) به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته شاری به‌غدای پایته‌خت و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراقی كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، زه‌ریف و به‌رپرسانی عێراق، چه‌ند پرسێكیان تاووتوێ كردووه، گرنگترینیان په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان هه‌ر دوو وڵات بووه.