سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و شاندی یاوه‌ری كرد.
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و شاندی یاوه‌ری كرد.
ئه‌مڕۆ، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی لێكرا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، دوێنێ به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عێراق كۆبوویه‌وه.