سهرۆك بارزانی و وهزیری دهرهوهی ئێران دوایین پێشهاتهكانیان تاووتوێ كرد
رێككهوتنی نێوان حكومهتی ههرێمی كوردستان و حكومهتی فیدراڵ بۆ ئاساییكردنهوهی دۆخی شنگال تهوهرێكی كۆبوونهوهكه بوو
K24- ههولێر:
رۆژی سێشەممە 27ـی نیسانی 2021 لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوەری كرد، كە پێكهاتبوو لە ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و نەسروڵڵا رەشنوودی، كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و مەهدی شوشتەری، كۆنسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و ژمارەیەك لە كاربەدەست و راوێژكارانی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە دیدارەكەدا كە فازڵ میرانی، سكرتێر و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دواپێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڕەشە و تەحەددیاتی بەردەم عێراق تاوتوێ كران. هەروەها وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی رایگەیاند، سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی بایەخێكی تایبەتی هەیە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی رێگەكان بۆ گەییشتن بە سەقامگیری و ئارامی عێراق و ناوچەكە و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕۆیی ئاڵوگۆڕ كرا، جەختیش لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە.
رێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ لە مەڕ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی شنگال و، هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق تەوەری دیكەی ئەو كۆبوونەوەیە بوون.
H.B