ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چەند پرسێکی گرنگ تاووتوێ دەکات

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان - ئەرشیف
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان - ئەرشیف

K24 - هەولێر

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/4/2021 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت کۆدەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاشکرای کرد، تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بریتین لە:..

ـ خستنەڕووی پرێزنتەیشنێک سەبارەت بە دوا ژمارەکانی پڕۆژەی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2021.

ـ خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی لە هەرێم.

ـ خستنەڕووی چەند یاسایەک کە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ئاراستەی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە بۆ دەنگدانی کۆتایی و پێشتر ئەم پڕۆژە یاسایانە خراونەتە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران:

1-خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق) و هاوپێچەکەی (ڕێساکانی ڕێکار و کۆکردنەوەی بەڵگەکان).

2- خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو.

3- خستنەڕووی ڕەشنووسی هەموارکردنی یاساکانی (یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، یاسای بازرگانی) تایبەت بە بابەتی (ناوی بازرگانی و تۆماری بازرگانی).