لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه و ره‌وشی ته‌ندروستی و خوێندن تاووتوێ ده‌كات
چاره‌نووسی خوێندنی ئه‌مساڵ تاووتوێ ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆببێته‌وه و ره‌وشی ته‌ندروستی و خوێندن له هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ بكات.
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه كۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ راپۆرته‌كانی تایبه‌ت به ره‌وشی ته‌ندروستی و خوێندن ده‌كات.
گوته‌بێژی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌كه‌دا، چاره‌نووسی خوێندنی ئه‌مساڵ تاووتوێ ده‌كرێت.
نوێده‌كرێته‌وه..