سبه‌ی بۆ خولی نایابی كوردستان رۆژێكی ئاگرین ده‌بێت
له گه‌ڕی چواره‌می یارییه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه 3 یاری له كاتژمێر 04:00ـی ئێواره ده‌كرێن، یانه‌ی زاخۆ دوای 3 شكستی له‌سه‌ریه‌ك له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سیروانی نوێ سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات، له پیرمامیش پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و هه‌ندرێن به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، شێروانه‌ش له كه‌لاره‌وه بۆ روووبهڕبوونهوهی برایه‌تی گه‌شتی پایته‌ختی كردووه.
سیروانی نوێ ـ زاخۆ
سیروانی نوێ به راهێنه‌رایه‌تی رزگار عه‌لی له قۆناخی كۆتایی 6 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه له باشترین دۆخی خۆیدا میوانداریی یانه‌ی زاخۆ ده‌كات كه هیچ خاڵێكی له‌م قۆناخه نییه.
زاخۆ، پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پێشبینییه‌كان له‌م قۆناخه به خراپی ده‌ركه‌وتن و 3 یارییان له‌سه‌ریه‌ك دۆڕاندووه، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د یوسفی راهینه‌ر كه تیپه‌كه‌ی به پله‌ی یه‌كه‌م گه‌یانده ئه‌م قۆناخه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت، بۆ ئه‌م یارییه‌ش نه‌وزاد عه‌لی یاریده‌رده‌ر رۆڵی راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ ده‌بینێت و یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی خۆی وه‌كو راهێنه‌ر به‌رامبه‌ر سیروانی نوێ تاقی ده‌كاته‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ هه‌ندرێن
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به راهێنه‌رایه‌تی سه‌میر له پیرمام رووبه‌ڕووی یانه‌ی هه‌ندرێن ده‌بێته‌وه، پێشبینیكردن بۆ ئه‌م یارییه زۆر قورس و ئاڵۆزه، چونكه هیچ یانه‌یه‌ك له‌م وه‌رزه نه‌یتوانی به ئاسانی 3 خاڵ له هه‌ندرێنی سه‌ركێشی خوله‌كه وه‌ربگرێت.
پێشمه‌رگه‌ی دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویان به‌رامبه‌ر زاخۆ به ده‌روونێكی باشه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ندرێن ئاماده‌كارییان كردووه، له به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێن، ده‌یه‌وێت ساڕێژی برینه‌كه‌ی گه‌ڕی رابردووی بكات، كاتێ له یاریگه‌ی خۆی دۆڕا، دڵشاد مه‌عرووفی راهێنه‌ری هه‌ندرێن هه‌وڵده‌دات ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی هه‌یانه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی دووه‌م له مێژووی یانه‌كه له‌ده‌ستی نه‌ده‌ن.
پێشبینی ده‌كریت پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه تواناكانی مه‌حموود شاكری به‌رگریكه‌ری بۆ بگه‌ڕێته‌وه كه به‌هۆی پێكانه‌وه دابڕابوو، پێشمه‌رگه 4 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه و له پله‌ی سێیه‌م دێت، یانه‌ی هه‌ندرێنیش به 4 خاڵ پله‌ی چواره‌می گرتووه.
برایه‌تی ـ شێروانه
برایه‌تی له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی شێروانه‌ی كهلارییهكان ده‌كات، سه‌وزپۆشه‌كانی هه‌ولێر تاكهتیپن له‌م قۆناغه هیچ شكستێكیان نییه، له ڕووی ده‌روونیه‌وه ئاماده‌ن، برایه‌تی خاوه‌نی 7 خاڵه و پێشه‌نگی قۆناخی كۆتایی خولی نایابی گرتووه.
شێروانه هه‌فته‌ی رابردوو له مێژووی خۆیدا تووشی گه‌وره‌ترین شكست هات كاتێك به نیوهدهرزن گۆڵ له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر سیروانی نوێ دۆڕا.
سه‌ردار مه‌جید راهێنه‌ری شێروانه لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی بۆ ئه‌م یارییه هه‌ڵداوه‌ته‌وه و چاك ده‌زانێت ته‌نیا بردنه‌وه ده‌توانێت هیوای بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی بۆ زیاد بكات، به‌وپێیه‌ی خاوه‌نی 4 خاڵن و له پله‌ی پێنجه‌م دێن.