جوتیار عادل: هه‌ر سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل رایگه‌یاند، به هۆی په‌تای كۆرۆناوه، هه‌ر سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی راده‌گه‌یه‌ندرێت و دوای جه‌ژنیش به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕۆین كه ده‌رگای قوتابخانه بكرێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:

جوتیار عادل گوتیشی: ئه‌وه‌ی له هیندستان بێته‌وه 14 رۆژ كه‌ره‌نتینه ده‌كرێت و هاتوچۆ بۆ ئه‌و وڵاته راگیراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته هه‌موو لایه‌ك به تایبه‌تی قوتابیان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن و دوو دڵ نابین و بڕیاری پێویست ده‌ده‌ین بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن.
روونیشیكرده‌وه، حكومه‌ت چاوه‌ڕێی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چ بڕیارێك بۆ پرۆسه‌ی خوێندن بدات. ده‌بێت رێز له راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بگرین. تا هه‌ڵسه‌نگاندن نه‌كه‌ین ناتوانین بڕیار بده‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ دیاری ده‌كات و ئێمه بڕیارمان داوه هه‌ر سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، جوتیار عادل باسی له لێبڕینی موچه كرد و گوتی: پرۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وامه و تا ئه‌م پرۆسه‌یه زۆرتر نه‌چێته پێشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری زۆرتر درووست بن و خودی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا ته‌واو نه‌بووه و هه‌روه‌ها پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی ئیتیحادی روون نه‌بووه، كه چه‌ند دێت.