سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆک کۆماری عێراق دەکات

گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق کرا ، بە ئاراستەی زەمینەخۆشكردن لە بەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ، كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بكات

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی كۆماری عێراقی ئیتیحادی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی كۆماری عێراقی ئیتیحادی

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/29  مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق کرد.

 لەكۆبوونەوەیەكدا دوایین گۆڕانکاری وپێشهاتەکانی بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان تاووتوێ كرا. جەخت لە پێویستیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دەستوور کرایەوە . لەو چوارچێویەدا پەسەندكردنی یاسای بودجەی فیدراڵی 2021 ، بە هەنگاوێكی ئەرێنی دانرا کە پێویستە بەشێوەیەكی  دادپەروەرانە خزمەتی سەرجەم پێكهاتە و ناوچە جیاوازەكانی عێراق بكات و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیش ، بە زووترین کات بنێردرێت.

هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا کە پێویستە هەموو لایەنەکان، پشتیوان بن لە سەرخستنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان .

لەتەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا ، گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق کرا ، بە ئاراستەی زەمینەخۆشكردن لە بەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ، كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بكات .

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سه‌رۆك كۆماری عێراقی ئیتیحادی ده‌كات
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سه‌رۆك كۆماری عێراقی ئیتیحادی ده‌كات
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌