لەسەر ئاڵای کوردستان دوو مێردمنداڵ لە ورمێ دەستگیرکران
"رۆژی چوارشەممە، هێزێکی سەر بە ئیتلاعاتی ورمێ دوو مێرمنداڵی 16 ساڵەیان بە ناوەکانی ئارمین ئەحمەدی و نیما حوسێن پوور دەستبەسەر کردووە و بەرەو شوێنێکی نادیاریان بردوون"
K24 – ھەولێر:
لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان هێزە ئەمنییەکانی ئێران دوو مێرمنداڵی کوردیان بە تاوانی هەڵدانی ئاڵای کوردستان دەستگیرکرد، کە تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵانە.
ماڵپەڕی رێکخراوی هەنگاو بۆ پرسی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، رۆژی چوارشەممە، هێزێکی سەر بە ئیتڵاعاتی ورمێ دوو مێرمنداڵی 16 ساڵەیان بە ناوەکانی ئارمین ئەحمەدی و نیما حوسێن پوور دەستبەسەر کردووە و بەرەو شوێنێکی نادیاریان بردوون، لەسەر ئەوەی ئاڵای کوردستانیان بەرزکردووهتەوە.