پێشهوا ههورامانی: لەسەر هەموو فراکسیۆنەکانە پێكهوه دەنگ لهسهر پڕۆژهیاسای دادگای تایبهت به تاوانهكانی داعش بدهین
ئەم پڕۆژەیە سەرەڕای گرنگییەکەی کە چوارچێوەیەکی یاسایی بە دادگایی تیرۆریستانی داعش دەدات، هۆکاریکیشە بۆ ساڕێژبوونی بەشێک لە زامی خانەوادەی قوربانیانی دەستی ئەو گرووپە تیرۆریستییە.
K24 – ههولێر:
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی له پهرلهمانی كوردستان، پێشهوا ههورامانی، رایگهیاند، ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی پشتیوانی پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان دهكهین، کە بەزووترین کات بکەوێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.
گوتهبێژی فراكسیۆنهكه له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوه كردووه، پێویسته سهرجهم فراكسیۆنهكان دهنگ بهو پڕۆژهیه بدهن و تێیدا هاتووه: "لەسەر هەموو فراکسیۆنەکانە کە لەگەڵ گەیشتنی بە پەرلەمان پێکەوە هەوڵ بدەین دەنگی لەسەر بدەین".
دهقی راگهیهندراوهكه
راگهیهندراوێك لە وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی
دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعشی لە هەرێمی کوردستان بە بەشداری تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ لێپێچینەوە لەتاوانەکانی داعش(یونیتاد) پەسەند کرد، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو تاوانانە ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی پاڵپشتی ئەم پڕۆژەیە دەکەین کە بەزووترین کات بکەوێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە.
ئەم پڕۆژەیە سەرەڕای گرنگییەکەی کە چوارچێوەیەکی یاسایی بە دادگایی تیرۆریستانی داعش دەدات، هۆکاریکیشە بۆ ساڕێژبوونی بەشێک لە زامی خانەوادەی قوربانیانی دەستی ئەو گرووپە تیرۆریستییە.
ئەم یاسایە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە بە کۆکردنەوەی کۆمەک و پاڵپشتی دارایی، هاوکاری قوربانییان بن.
ئەم پڕۆژە کە بەشێکە لەئاوات وخواستی بنەماڵەی شەهیدان، لەسەر هەموو فراکسیۆنەکانە کە لەگەڵ گەیشتنی بە پەرلەمان پێکەوە هەوڵ بدەین دەنگی لەسەر بدەین.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان
29/4/2021