روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه
ورده‌كارییه‌كان له‌باره‌ی پرسی راگرتنی دوومووچه‌یی ده‌خاته‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌سه‌ر پرسی دوومووچه‌یی بڵاوكرده‌وه و جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و مووچانه‌ی راگیراون، به ئه‌مانه‌ت له گه‌نجینه‌كان دانراون.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری:
له ماوه‌ی رابردوو به‌مه‌به‌ستی جێ به‌جێ كردنی یاسای چاكسازی به بڕیارێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری سه‌رجه‌م دوو مووچه‌ییه‌كانی راگرت و وه‌كو ئه‌مانه‌ت له گه‌نجینه‌كان دانراون. تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی به‌م رێكارانه‌ی خواره‌وه بڕیار له یاساییبوون و یاسایینه‌بوونیان ده‌درێت و موچه یاساییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه:
1- پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان.
2- راستاندنی یاسایی بوون بۆ دوو موچه‌ی راگیرا‌و لەلایەن فەرمانگەکەی.
3- ئاراسته‌كردنی نوسراوێك له وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی بۆ گه‌نجینه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی مووچه راگیراوه‌كان له دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه راستەوخۆ لە لایەن گەنجینەکانەوه خه‌رج ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هۆكارنییه بۆ دواكه‌وتن و راستاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كان، به‌ڵكو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان سه‌رپشكن له جێ به‌جێ كردنی رێكاره‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان له گه‌نجینه‌كان.
H.B