سوارێز به باشترین یاریزانی ئه‌م مانگه‌ی لالیگا ده‌ستنیشانكرا
لویس سوارێز یاریزانی ئۆرۆگوایی و هێرشبه‌ری بارسێلۆنا، خه‌ڵاتی رابیته‌ی خولی ئیسپانی وه‌كو باشترین یاریزانی مانگی ئایاری لالیگای پێدرا.
سوارێز به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی و یارمه‌تیدانی تیپه‌كه‌ی له‌سه‌ركه‌وتن له دوایین پێنج یاری لالیگا، ئه‌م خه‌ڵاته‌ی پێ به‌خشرا.
سوارێز14 گۆڵی له دواین پێنج گه‌ڕی لالیگا تۆماركردوو و ژماره‌ی گۆڵه‌كانیشی له خوله‌كه بۆ 40 گۆڵ به‌رزكرده‌وه و خه‌لاتی پیچیچی بۆخۆی مسۆگه‌ركرد، كه ده‌درێت به گۆڵكاری خوله گه‌وره‌كانی ئه‌وڕوپا.
سوارێز هه‌روه‌ها توانی له دواین گه‌ڕی لالیگا هاتریك تۆماربكات به‌رامبه‌ر گرانادا كه به‌هۆیه‌وه بارسێلۆنا ناسناوی بیست و چواره‌مینی له‌مێژوویدا به‌ده‌ستهێنا.