هەواڵگری ئەمەریکا: لەچەند ساڵی داهاتوو عێراق دەبێتە گۆڕەپانی ململانێکانی ئێران
بەرپرسی هەواڵگری نیشتمانی ئەمەریکا ئاشکرایكرد، لەچەند ساڵی داهاتوودا عێراق دەبێتە گۆڕەپانی ململانێکانی ئێران.
K24 – ھەولێر:
بەرپرسی هەواڵگری نیشتمانی ئەمەریکا ئاشکرایكرد، لەچەند ساڵی داهاتوودا عێراق دەبێتە گۆڕەپانی ململانێکانی ئێران.
ئەڤڕەڵ هاینس، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ئەمەریکا، لە دانیشتنێکی تایبەتی کۆنگرێسدا ئاشکرایکرد، "ئێستا ئێران سەرقاڵی پلانێکە بۆ بەهێزکردنی پێگە و هەژموونی خۆی لە وڵاتانی دراوسێ و بەو شیوەیەش دەیەوێت بەرەنگاری ئەمەریکا ببێتەوە".
بەرپرسی هەواڵگری نیشتمانی ئەمەریکا گوتیشی: "لە چەند ساڵی داهاتوودا ئێران، عێراق دەکاتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکانی خۆی لە ناوچەکەدا. هەروەها هەوڵدەدات پێگەی سەربازیی لە سووریا بەهێزتر بکات و ناسەقامگیریی لە یەمەن بەردەوام بێت و بەردەوامیش هەڕەشە بۆ ئیسرائیل درووست بکات".