وه‌زارتی ئه‌وقاف رێنمایی نوێ ده‌رده‌كات

شه‌وی قه‌در ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ده‌كرێنه‌وه؟

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی (30ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) رایگه‌یاند، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی نوێژخوێنان بۆ شەوی قەدری پیرۆز، پێویسته‌ به‌پێی بەيانى لێژنەى باڵاى بەرنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا، رێنماییه‌كانی جێبه‌جێ بكرێن و ده‌سه‌ڵاتیش دراوه‌ته‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگاکان و ئەوقافی قەزاکان تا بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێکردنی رێنمیایەکان بکەن.

به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، بۆ شه‌وی قه‌در ده‌رگای مزگه‌وته‌كان له‌ كاتژمێر (12)ی شه‌وه‌وه‌ ده‌كرێنه‌وه‌، به‌ڵام به‌پێی رێكاری خۆپارێزی و رێنمایی تایبه‌ت.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی:

مامۆستایانی ئایینی بەڕێز و نوێژخوێنانی خۆشەویست

ئاماژە بە بەيانى ژمارە (17)ی ساڵی (2021)ی لێژنەى باڵاى بەرنگاربوونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی نوێژخوێنان بۆ شەوی قەدری پیرۆز بڕيارماندا بە دەرچوواندنى ئەم رێنماییانە.

یەکەم: شەوی قەدری پیرۆز لەکاتژمێر (12)ی شەو تاکو ئەنجامدانی نوێژی بەیانی مزگەوتەکان کراوە دەبن.

دووەم: مەرجە ھەموو کەسێک لەناو مزگەوت ده‌مامك ببەستێت.

سێیەم: دەستنوێژ لەماڵەوە ئەنجام دەدرێت، نوێژخوێنان بەرماڵی تایبەت لەگەڵ خۆیان دەھێنن و دووری نێوانيان رەچاو بکرێت لە مەتر و نيوێك تا دوو مەتر بێت.

چوارەم: خواردن و خواردنەوە پێشکەش ناکرێت.

پێنجەم: پاراستنی پاک و خاوێنی ناو مزگەوت بەگشتی ره‌چاو بكرێت.

شەشەم: لەکاتی بوونى سەرپێچی، دەسەڵات دەدرێتە ئەوقافەکان بۆ جێبەجێكردنی رێكارەكانی كارگێری و ياسايی بەرامبەر سەرپێچيكاران.

حەوتەم: بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگاکان و ئەوقافی قەزاکان بەدواداچوونی بەردەوام بۆ جێبەجێکردنی رێنمیایەکان دەکەن.

ھەشتەم: دەزگاکانی راگەیاندن دوای (رێپێدانی ئەوقافی پارێزگا) دەتوانن رووماڵی شەوی قەدر لەمزگەوتەکان بکەن.

نۆيەم: ئەم رێنماییانە لەشەوی قەدری پیرۆز لەلايەن مامۆستای ئایینی مزگەوت و نوێژخوێنان وەک خۆی جێبەجێ دەکرێن.

وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئايينى

30\ 4\ 2021