سیمیۆنی باس له فیناڵی چامپیۆنز لیگ ده‌كات
هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له فیناڵی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی تایبه‌ت به‌م یارییه به ئاماده بوونی دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ر به‌ست، ئه‌م راهێنه‌ره ئارجێنتینایه باسی له یارییه‌كه كرد و رایگه‌یاند یاریزانه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ئاماده‌ن بۆ یارییه‌كه و شێوازی یاریكردنیان ناگۆڕن، هاوكات ستایشی زێنه‌دین زێدانیش ده‌كات.
دیێگۆ سیمیۆنی ده‌ڵێت: پێویسته به هه‌مان پلانی خۆمان یاری بكه‌ین و به‌رده‌وام پاڵه‌په‌ستۆ بخه‌ینه سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر، من پشت به توانای تاكی یاریزان نابه‌ستم و كاری به كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ین، پێشبینی كاری باش له یاریزانه‌كانم ده‌كه‌م.
سیمیۆنی ده‌شڵێت: سه‌باره‌ت به ریال مه‌درید پێویسته سه‌ره‌تا پیرۆزبایی له زێنه‌دین زێدان بكه‌م به هۆی ئه‌و كاره گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ئه‌نجامیدا، پێموایه ئه‌و یاریزانه‌كان باش ده‌ناسێت و توانیویه‌تی متمانه‌یان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ چڕكردنی هێڵی پێشه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی و پشت به ستن به سیانه‌ی هێرشبه‌ری، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد پله‌ی دووه‌می لالیگا ده‌سته‌به‌ربكات و دواتریش بگات به فیناڵی چامپیۆنزلیگ، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه راهێنه‌ره فره‌نساییه‌كه.
یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا له 28ـی ئه‌م مانگه كه ده‌كاته رۆژی یه‌كشه‌ممه له نێوان ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له كات 9:45 خوله‌كی شه‌و له یاریگه‌ی سان سیرۆ ده‌كرێت.