نوێترین لێدوانی ئێنریكی له باره‌ی جامی شای ئیسپانیا ببینه
باس له لیۆنێل مێسی ده‌كات
لویز ئێنریكی، راهێنه‌ری بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا باس له یاریی فیناڵی جامی شای ئیسپانیا ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان زۆر حه‌ز له‌م جۆره یارییانه‌ی كۆتایی ده‌كه‌ن.
ئێنریكی ده‌ڵێت: بێگومان یارییه‌كی زۆر تایبه‌ت ده‌بێت، ئێمه ئاره‌زووی ئه‌م جۆره یارییانه‌ی كۆتایین، هه‌موو رێزێك له تیپی به‌رامبه‌ر ده‌گرین كه به‌شێوه‌یه‌كی باش خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی، سێڤییا سه‌لماندوویه‌تی كه تیپێكی به‌هێزه، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئێمه سه‌خت ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێموایه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنین.
سه‌باره‌ت به لیۆنێل مێسی، راهێنه‌ری بارسا ده‌ڵێت: هێشتا یاریزانی ژماره یه‌كه، ئه‌و توانی به‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ی زاڵ بێت، گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌و هێشتا باشترینه له جیهان.
یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كات 10:00ـی شه‌و به كاتی باشووری كوردستان له نێوان بارسێلۆنا و سێڤییا له یاریگه‌ی ڤیسێنتی كالدیرۆن له مه‌درید به ڕێوه ده‌چێت.