10 سەرباز لە بەغدا کوژران

تەقینەوەیەک لە باکووری بەغدا روویدا

بەغداد   فۆتۆ: ئەرشیڤ
بەغداد فۆتۆ: ئەرشیڤ

K24- هەولێر:

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو لە ناوچەی تارمییە لە باکووری بەغدا، 10 ئەفسەر و سەربازی سوپای عێراق گیانیان لەدەستدا.

لەبارەی رووداوەکەش، شانەی ئەمنی عێراق وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە، ئاماژەی بەوەدا، دەستیان بە گەڕان و پشکنین لە ناوچەکە کردووە.

جیا لە بەغدا، داعش لە حەویجە و خانەقین، هێرشی تیرۆریستی ئەنجامداوە و زیانی گیانی لە ریزی هێزە ئەمنییەکان هەیە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆش، هێزەکانی پێشمەرگە هێرشێکی داعشیان لە بەرزاییەکانی زوورگەزراو تێکشکاند.