ئینیێستا باس له فیناڵی جامی شای ئیسپانیا ده‌كات
"به‌وپه‌ڕی جۆش و خرۆشه‌وه خۆمان بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی جامه‌كه ئاماده كردووه"
ئه‌ندرێس ئینیێستا، ناوه‌ڕاستكاره دێرینه‌كه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی باش خۆیان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی جامه‌كه ئاماده كردووه.
ئینیێستا ده‌ڵێت: ده‌مانه‌وێت جامه‌كه به‌رزبكه‌ینه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی باشتر كۆتایی به‌م وه‌رزه بهێنین، بردنه‌وه‌ی خولی ئیسپانی و پاڵه‌وانییه‌تی كۆپا دێل رێی به‌یه‌كه‌وه ده‌سكه‌وتێكی گرنگه، ئێمه له یاری كۆتایی به‌و په‌ڕی جۆش و خرۆشه‌وه به ئاره‌زوویه‌كی زۆره‌وه بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوێكی تر یاری ده‌كه‌ین.
ئینیێستا ده‌شڵێت: كاتێك ناسناوی خول ده‌به‌یته‌وه مه‌حاڵه وه‌رزێكی خراپت به‌ڕێ كردبێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌مانه‌وێت به بردنه‌وه‌ی ئه‌م ناسناوه هه‌نگاوێكی تر بهاوێژین و ئه‌م وه‌رزه به خۆشییه‌كی زیاتر به‌ڕێ بكه‌ین.
یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كات 10:00ـی شه‌و به كاتی باشووری كوردستان له نێوان بارسێلۆنا و سێڤییا له یاریگه‌ی ڤیسێنتی كالدیرۆن له مه‌درید به ڕێوه ده‌چێت.