ئەمەریکا ئامادەکاری بۆ شەڕی جیاواز دەکات

لۆید ئۆستن: ئەمەریکا دەبێت خۆی بۆ ئەگەرەکانی شەڕ لە داهاتوو ئامادە بکات

لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا
لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا

K24 – ھەولێر:

وەزیری بەرگریی ئەمەریکا رایگەیاند، دەبێت وڵاتەكەی لە داهاتوودا ئامادەکاری بۆ شەڕی زۆر جیاواز بکات.

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا، لە گوتارێکیدا جەختی لەسەر پێویستیی درووستکردنی تێڕوانینێكی نوێ لە سیاسەتی بەرگریی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه‌ و رایگەیاند، ئەمەریکا دەبێت خۆی بۆ ئەگەرەکانی شەڕ لە داهاتوودا ئامادە بکات، کە زۆر جیاواز دەبێت لە شەڕەكانی ئێستا.

وێڕای جەختكردنەوەی لە بەڵێنی جۆ بایدن، كە ئه‌وله‌ویه‌ت بە كاری دیپلۆماسی بدات، ئۆستن گوتی: "لە مامەڵەکردنی لەگەڵ پرسەكانی سیاسەتی دەرەوەدا كاری دیپلۆماسی لەپێشینەیە، هەروەها پێویستە سوپا سەكۆی فشار بۆ دیپلۆماتكارەكان فەراھەم بكات، بۆ ئەوەی لەكاتی پێویستدا و لە گفتوگۆكاندا سوودی لێ ببینن".