به ڤیدیۆ.. ره‌نگه ئه‌م هه‌فته‌یه دوو یانه بلیتی گه‌یشتن به خولی نایاب ببڕن

یارییەكانی خولی یانە پلەیەكەكانی تۆپی پێی كوردستان پێی ناوەتە قۆناغێك كە رەنگە ئه‌م ھەفتەیە دوویانە به فه‌رمی بلێتی گەیشتن بە ریزی یانە پلەنایاب ببڕن، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه كه دوو یاریی له كات 4:30ـی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چن ئاینده‌ی یانه‌كان تاڕاده‌یه‌ك یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
سیروانی نوێ ـ كۆیه
لە شاری سلێمانی یانەی سیروانی نوێ كە سەرووی ریزبەندییه‌كەی بە 9 خاڵ گرتووە میوانداریی یانەی كۆیە دەكات، سیروانی بە پشت بەستن بە یاریگا و ھاندەرانی چاوی لەوەیە پێش ھەفتەیەك لە تەواوبوونی خوله‌كه ده‌یه‌وێت سبه‌ی بەبردنەوە لە كۆیە موژده‌ی گەیشتنی بۆ ریزی یانە پلەنایابەكانی به هانده‌رانی بدات.
لەبەرانبەریشدا یانەی كۆیە كە به 4خاڵ لە خانەی كۆتایی دەبیندرێت بەنیاز بە سەركەوتن بە سەر سیروانی نوێ قەرەبووی شكستەی ھەفتەی رابردووی بكاتەوە، كاتێك لەبەردەم ھاندەرانی لە بەرانبەر پێشمەرگەی سلێمانی دۆرا.
گازی باكوور ـ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
لە یاری دووەمیشدا یانەی گازی باكوور لە یاریگای خۆی لەكەركووك میوانداریی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەكات.
گازی باكووربە كۆكردنەوەی 4 خاڵ لە پلەی سێیه‌می ریزبەندییه‌كە دێت، چاوی لەوەیە بە سەركەوتن بە سەر یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ھەم قەرەبووی شكستی ھەفتەی رابردوو بكاتەوە، كاتێك بە سیروانی نوێ دۆرا، ھەمیش ھیوای بۆ گەیشت بە ریزی یانە پلە نایابه‌كان زیندوو بكاتەوە.
ھەرچی یانەی پێشمەرگەی سلێمانیشە كە بە 5 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە بە ڕاھێنەرایەتی ئەرسەلان جەلالی تازە راھێنەری یانەكە ھەفتەی رابردوو سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی كرده شیرینی ده‌ستبه‌كاربوونی و هیوایه‌كی به‌به‌ر جه‌سته‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك مردووی پێشمه‌رگه‌دا كرده‌وه، هه‌ربۆیه به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه سبه‌ی رووبه‌ڕووی گازی باكوور ده‌بنه‌وه، به بردنه‌وه‌شیان له‌و یارییه ره‌نگه به فه‌رمی بۆ خولی نایاب بگه‌رێنه‌وه.
خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 بە بەشداریی 15 یانە كە بە سەر 3 كۆمەڵه دابەش كراوە بەرێوە دەچێت، له‌م قۆناخه 3 یانه‌ی سه‌رووی لیسته‌كه هاوشان له‌گه‌ڵ باشترین یانه‌ی دووه‌م بۆ قۆناخی كۆتایی سه‌ركه‌وتن، له‌م قۆناخه‌یش كه 4 یانه‌ی له خۆگرتووه، دوو یانه شه‌ری گه‌یشتن به خولی نایاب ده‌كه‌ن.